بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق تاوتوێکرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناغە ببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات و ئامانجی خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییان بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی کۆنی لەسەر بێت و نوێی نەکاتەوە سزای ماددی دەدرێت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی…
Total
0
Share