هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕەتیدەكاتەوە هێزی شەڕكەری لە عێراق هەبێت

 هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەری داعش، ڕەتیدەكاتەوە كە هێزی شەڕكەریان لە عێراقدا نییە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار، نوسینگەی ڕاگەیاندنی هێزە هاوبەشەكانی سەربە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی واعی ڕاگەیاندووە، “هەواڵی بوونی هێزی شەڕكەری هاوپەیمانان لە عێراق دوورە لە ڕاستییەوە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “سەرجەم ئەو كەسانەی كە لە عێراقدان، ڕاوێژكارن و لەژێر فەرمانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و حكومەتی عێراق كار دەكەن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر بەشێك لە میدیا عێراقییەكان باسیان لەوەكردبوو، چەند تیمێكی هێزی شەڕكەری سەربە هاوپەیمانان هاتوونەتە عێراقەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەولێرەوە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان

بابەتی دواتر

هۆكاری ڕودانی بومەلەرزەی زۆر و تێكچونی سروشتی ناوچەكە ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share