میتابۆلیزم چیە و سەرچاوە خۆراکییەکانی چین؟

مێتابۆلیزم، ئەو کارلێکە کیمیاییەیە کە لە خانەکانی جەستەدا روودەدات و تێیدا خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە بۆ ئەنجامدانی جووڵە.

د. دیار محەمەد عەلی، پسپۆڕ لە راهێنانی بایۆکیمستری و میتابۆلیزم رایگەیاند، میتابۆلیزم، بریتییە لە کارلێکی کیمیایی لە خانەکانی جەستەدا کە خۆراک دەگۆڕێت بۆ وزە بۆ ئەنجامدانی جووڵە و گەشەكردنی ئەندامەکانی لەش.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەستە پێویستی بە وزەیە بۆ بەردەوام بون و پڕۆتینە تایبەتەکان لە جەستەدا کارلێکە کیمیاییەکانی مێتابۆلیزم کۆنتڕۆڵدەکەن وە پاشەڕۆ زیادەكان دەكەنە دەرەوەی لەش بۆیە نابێت مێتابۆلیزمی لەش خاوببێتەوە، چونكە هۆكاری سەرەكی قەڵەوی بریتییە لەخاوبونەوەی مێتابۆلیزمی لەش و كۆمەڵێك خۆراكار و چالاکیی هەیە بە خواردنیان و ئەنجامدانیان ئەم زیندەپاڵانە چالاك دەبێت و لەش دەتوانێت خۆی رێكبخاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک چالاکی هەیە بۆ مێتابۆلیزمی جەستە بەسوودن وەک: وەزشكردن و جوڵە، خەوی پێویست، وازنەهێنان لە ژەمەكان، زیادكردنی ماسولكەی لەش، زیاد خواردنی خۆراكی توون.

لە كرنگترین خۆراكەكان بۆ میتابۆلیزم:

1- بیبەری تیژ (توون)

2- قاوە

3- زەنجەفیل

4- چای سەوز

5- نیسك

6- پاقلەمەنییەكان

7- كاکاو

8- ئاو

9- هێلكە

10- خواردنی پڕۆتینی پێویست

11- بڕۆكلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
Total
0
Share