ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئۆجەلان ئاشکراکرا

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئاشکرایدەکەن، محەمەد ئۆجەلان ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی برای ئاشکراکردووە و ئۆجەلان توڕەبووە لەو جۆرە دیدارە و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بە هەڵە ناوبردووە.

محەمەد ئۆجالان وتوویەتی، ئۆجەلان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا وتوویەتی، “حکومەتی تورکیا یارییەکی هەڵە دەکات، ئێوەش هەڵەن، ئەمە بابەتێکی سیاسییە، نە یاساییە و نە ڕاستە، پێویستە پارێزەرانم بێنە ئێرە و لەگەڵیان دانیشم”.

بە وتەی محەمەد ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە وتویەتی، ” هەم تۆ هەڵەی هەمیش دەوڵەت، هۆکارەکەشی ئەوەیە، ساڵێکە هیچ دیدارێک نەکراوە، ئەمە لە یاسای دەوڵەت و هیچ یاسایەکی دیکەش جێگە ناگرێت، هاتنی تۆ هەڵەیە و زۆر مەترسیدارە، دەوڵەتیش مەترسیدارە، ئەمە شتێکی ڕاست نییە، ئەگەر دیدارێک بکرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسا بێت، نابێت بە دڵی خۆیان و دوای ساڵێک دیدارێک بە تەلەفۆن درووست بکەن، ئەوەی ئێوە دەیکەن زۆر هەڵەیە، دەوڵەتیش یارییەکی هەڵە دەکات، ئێوەش، ئەمە یاسایی نییە، ڕاست نییە، هیچکات قبوڵ ناکرێت، هاوکات مەترسیدارە، ئاگاتان لێیە چی دەکەن؟، دەمەوێت پارێزەرانم بێنە ئێرە و دیدارم لەگەڵدا بکەن، ئەمە شتێکی یاساییە، 22 ساڵە لێرەم، ئەگەر کێشەیەک بێتە پێش چۆن دەبێت؟ ئەم کێشەیە تەنیا لە ڕێگەی یاساوە چارەسەر دەکرێت، بۆ نایەنە ئێرە؟، ئەگەر چاوپێکەوتنێک بێت دەبێت لەگەڵ پارێزەران بێت، چونکە ئەم دۆخە هەم سیاسییە هەمیش یاساییە”.

محەمەد ئۆجەلان ڕایگەیاندووە، “بە سەرۆکم وت یەکێک لە هۆکارەکانی هاتنم بۆ ئێرە چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردنەو و ئۆجەلان وتوویەتی:نامەوێت کەس بۆ من لە مانگرتن لە خواردن و لە زینداندا بمرێت، پێشتریش ئەمەم وتبوو، ئێستاش دەیڵێمەوە، پێویست بەمە ناکات، ئەمە شتێکی قورسە، پێویستە “ئێوە ئەمە ببینن.

بە وتەی محەمەد ئۆجەلان تەنها توانیویانە چوار بۆ پێنج خولەک قسە بکەن و پاشان پەیوەندییەکەیان داخراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

پڕۆژەی شامی نوێ چییە کە عێراق و ئوردون و میسر لەبارەیەوە گفتوگۆ دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share