باخە نایاساییەکانی بانی مەقان تێکدران

ئەو باخانەی کە بە شێوازێکی نایاسایی و بەشێوەی زیادەڕۆ لە بانی مەقان دروستکرابوون، تێکدران و لابران.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەشی زۆری باخەکانی سەر پۆندی بانی مەقان، کە بەشێوەی نایاسایی دروستکرابوون، بووبوونەوە هۆی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی ناوچەکە و هۆکارێک بوون بۆ دروستبوونی لافاوی چەند رۆژی رابردوو.

وتیشی، لە چەند رۆژی رابردوو، هەڵمەتێکمان دەستپێکرد و فەرمانمان بە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی چەمچەماڵ کرد کە ئەو باخانە تێکبدرێن و لاببرێن، ئەوانیش کارەکەیان ئەنجامدا و زیادەڕەوییەکان لابراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی زیادەڕەویان ئەنجامداوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share