نەبەز ئیسماعیل: سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆببێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە ئێوارەی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، بەمەبەستی چاودێریکردن و دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

وتیشی، پاش کۆبوونەوەکە، لیژنەی باڵا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆتا بڕیار ئاشکرادەکات، ئەگەر ئێوارەی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مانگ بینرا، ئەوا چوارشه‌ممه‌ دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبینرا، ئەوا چوارشه‌ممه‌ دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share