ناوی پاڵێوراوانی پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاشكراكران

سێ دادوەر وەك ئەندامی یەدەگ دیاریكراون

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناوی ئەو دادوەرانەی ئاشكراكرد كە بۆ پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریكراون.

ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، لەمیانەی هەڵبژاردنی دادوەرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی، هەریەك لە دادوەر جاسم محەمەد عەبود، بۆ پۆستی سەرۆكی دادگاكە و سەمیر عەباس، بۆ پۆستی جێگری سەرۆك دیاریكراون.

هەروەها هەریەك لە (غالب عامر، حەیدەر جابر، ئەیوب عەباس، دكتۆر حەیدەر عەلی نوری و خەڵەف ئەحمەد) وەك ئەندامانی بنەڕەتی دادگاكە دیاریكراون.

ئەنجومەنەكە سێ دادوەری دیكەشی وەك ئەندامی یەدەگ پاڵاوتووە كە بریتین لە هەریەك لە (خالد تەها و عادل عەبدولڕەزاق و مونزیر ئیبراهیم).

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندكرد، ئەمەش پاش ناكۆكی و ململانێی نێوان هێز و فراكسیۆنەكان لەسەر دەقی پرۆژەیاسایەك كە تایبەت بە دادگاكە پێشكەشكرابوو، لەو دانیشتنەدا ژمارەیەك لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناڕەزایەتییان نیشاندا و بایكۆتیان كرد.

یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو پاڵێوراوانە پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار و دەرچوونی مەرسومی كۆماری دەبێت.

بابەتی پێشتر

هەرێم.. ژمارەی مردن و توشبوون بە كۆرۆنا هەڵكشا

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان…
Total
0
Share