هەرێم.. ژمارەی مردن و توشبوون بە كۆرۆنا هەڵكشا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 516 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، حەوت كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 516 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای سلێمانی بووە كە 202 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا حەوت كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، چوار كەسیان لە هەولێر و یەك كەس لە سلێمانی و دوو كەسێكیش لە دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 224 كەس.

دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

میلان کۆتا ئۆفەری پێشکەشی دۆناروما کردووە

بابەتی دواتر

ناوی پاڵێوراوانی پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاشكراكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگدانی تایبەت كۆتاییهات

كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت كۆتاییهات و كە دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەكەی هەرێمی كوردستان كەپێكهاتبوون…
Total
0
Share