هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە قۆناغی خزمەتكردن

هەڵمەتی نیشتمانی بۆ روواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێینایە قۆناغی خزمەتکردنەوە.

حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نوسینگەی سەرۆک بافڵ لەدوای بەسەركردنەوەی کارەکانی پرۆژەی دارستانی رێگاوبانی پیرەمەگرون رایگەیاند، هەڵمەتەکە چووە قۆناغی دووەمەوە کە بەشە قورسەکەیەتی، ئاودان و ئاگربڕ و خزمەتکردن لەخۆدەگرێت.

وتیشی، “تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی توانییان سیستمی ئاودێری بە دڵۆپاندن بۆ نەمامەکانی پرۆژەی دارستانی رێگاوبانی پیرەمەگرون دابنێن تا بە بڕێکی هاوسەنگ ئاوی نەمامەکان بدرێت و هیچ بڕێک ئاو بەفیڕۆنەڕوات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: هەوڵدەدەین مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەوڵدەدەن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بە زووترین کات دابەشبکرێت. عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند،…
Total
0
Share