وەزارەتی بەرگریی عێراق: سێ تیرۆریستمان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركردووە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایكردووە، “سێ تیرۆریست”یان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوكاریی ئاسایشی پارێزگاكە دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا كە بەشێك لە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووتەوە هاتووە، “لە ئەنجامی هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراق و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، لەڕێی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشەوە، سێ داواكراو بە مادەی 4ی تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركران”.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “داواكراوەكان وایانزانیبوو كە دوورن لە چاوی دەزگا ئەمنییەكان، بەڵام هەماهەنگییە هاوبەشەكان هۆكاربوون بۆ ئەوەی تۆمەتبارەكان بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەربگرن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە، یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاندووە، ”لە درێژەی گەڕان بەدوای داواکراو و ئەندامانی داعشدا توانرا دوو کەس لە هەلەبجە دەستگیر بکرێن، کە بەشداریان لە چەند تاوانێکدا کردووە و تاوانبار بوون”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی دكتۆر كەمال مەزهەر بەخاكسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا لە سلێمانی درێژەی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان…
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت، هاتوچۆ شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود…
Total
0
Share