نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 805 دۆلار.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوی نا، بە شێوەیەک لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هەرگیز نەگەڕایەوە نرخی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

گۆڕانکاریی و ئاڵنگارییەکانی دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، هەڵگیرسانی جەنگ لە ئۆکرانیا، دواتر شەڕی غەززە، بەشێک بوون لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ هێندە بەرزبووەوە کە لە مێژوودا بێوێنە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
زیاتر ببینە

عێراق.. 500 هەزار منداڵ لەلایەن مافیاکانی سواڵکردن و بازرگانیپێکردنەوە بەکاردەهێنرێن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن منداڵانی عێراقی ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و لە ژینگەیەکی ناتەندروست…
Total
0
Share