دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران هیچ کارتێکی فشاری لەدەست نەماوە جگە لە کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز کە کە ڕێڕەوێکی ئاویی چارەنووسسازە بۆ دابینکردنی وزەی جیهان.
ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “پێناچێت ئێرانییەکان درک بەوە بکەن کە هیچ کارتێکی فشاریان لەدەستدا نییە جگە لە بێبەشکردنی جیهان لە سوودبینین لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان لەڕێگەی زەوتکردنییەوە.”
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی نووسیوە، “تاکە هۆکارێک کە تا ئـ.ـێرانییەکان ئەمڕۆ لە ژیاندان، دانوستانە.”