نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی توندکردنەوەی سزاکان لەسەر کەرتی نەوتی روسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەو بەربەستەی شکاند کە سێ رۆژە نرخەکەی لە دابەزیندایە.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 62 دۆلار و 12 سەنت  مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بە بۆچوونی شارەزایانی ئابوری، توندکردنەی سزاکان لەسەر کەرتی ئابوری و وزەی روسیا، دۆخی نەوتیان بە ئاڕاستەی بەرزبوونەوە جێگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share