فڕۆكەكانی هاوپەیمانان دەیان هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر “داعش” لە عێراق ئەنجامداوە

فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، ژمارەیەك هێرشی ئاسمانیان كردووەتە سەر چەند مۆڵگەیەكی “داعش” لە سنووری پارێزگای نەینەوا.

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار لە تویتەری خۆیەوە ئاشكرایكردووە، “بە پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، بە فەرمان و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، دوێنێ فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان جێبەجێكرد”.

یەحیا ڕەسول ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو زنجیرە هێرشانە لە شاخی قەرەچوخ لە پارێزگای نەینەوا جێبەجێكراون ژمارەیان 18 هێرش بووە، بەهۆیەوە 39 مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبراون”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەگوێرەی ئامارەكانی هاوپەیمانان كە لە 20ی ئەم مانگە بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 10 ڕۆژدا فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 133 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر “تیرۆریستان” ئەنجامداوە.

لەو هێرشانەدا دەیان مۆڵگە و ئەشكەوت لەناوبراون كە شوێنی خۆ حەشاردانی “تیرۆریستانی داعش” بوون.

بابەتی پێشتر

لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share