دوای شەڕی میدیایی و گەمارۆ.. سعودیە و قەتەڕ بەرەو ئاشتبوونەوە

وەزیری دەرەوەی كوەیت، سەرەتای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی سعودیە و قەتەڕ-ی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانونی دووەم،  ئەحمەد سوباح، وەزیری دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند، “قەتەڕ و سعودیە ڕێککەوتن لە ئەمشەوەوە سنوورە ئاسمانی، دەریایی و وشکانییەکانیان بە ڕووی یەکتریدا بکەنەوە و گەشتەكانیان دەستپێبكاتەوە.”

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، وەزیری دەرەوەی کوەیت وتی، “شێخ نەواف سوباح، میری كوەیت لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە جیا قسەی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەڕ و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە-دا كردووە بە مەبەستی ئامادەکردنی ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریكاریی کەنداو، کە بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت.”

ڕاشیگەیاند، “لە پەیوەندییەكەدا هەمووان هاوڕابوون لەسەر گرنگیی یەكخستنەوەی ڕیزەكان و یەكگرتوویی و هاودەنگی.”

وەزیری دەرەوەی کوەیت، پێشهاتێكی نوێی لە پەیوەندییەكانی قەتەڕ و سعودیە-دا ئاشكراكرد و وتی، “كاربەدەستانی قەتەڕ و سعودیە لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە گفتوگۆ لەسەر هەموو ناکۆکییەکانیان بکەن و لە ئەمشەوەوە سنوورە ئاسمانی، دەریایی و وشکانییەکانیان بە ڕووی یەکتریدا دەکەنەوە.”

ماوەی سێ ساڵە بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ لەلایەن سعودیە-وە بەسەر قەتەڕ-دا، پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە پچڕاون و شەڕێكی سەختی میدیایی لەنێوان هەردوو وڵاتە عەرەبییەكەدا هەیە.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. تەنها لە ئەمڕۆدا سێ گەنج كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ئێران دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share