(100) باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشانکران

گۆڤارێکی ناودار و باوەڕپێکراوی تایبەت بە تۆپی پێ، ڕیزبەندیی باشترین (100) یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ئاشکرا دەکات.

بەپێی لێکدانەوە و ڕیزبەندیی گۆڤاری ( FourFourTwo)، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمان باشترینی مێژووی تۆپی پێیە، لە ڕیزبەندیی (10) باشترینی مێژووشدا هیچ یاریزانێکی یانەی ئارسیناڵ بوونی نییە.

تێری هێنری ناسراو بە “ئاسکەکەی فەرەنسا” لە پلەی (49)دا هاتووە، هەروەها دێنیس بێرکامپی هۆڵەندی پلەی (68)ی بەدەستهێناوە.

ئەمەش ڕیزبەندیی 10 باشترینی مێژووی تۆپی پێیە:

  1. لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین)
  2. دیێگۆ مارادۆنا (ئەرجەنتین)
  3. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پۆرتوگال)
  4. پیلێ (بەڕازیل)
  5. زینەدین زێدان (فەرەنسا)
  6. یۆهان کرۆیف (هۆڵەندا)
  7. جۆرج بێست (ئینگلتەرا)
  8. فرانز بیکنباوەر (ئەڵمانیا)
  9. فێرنیک پوشکاش (هەنگاریا)
  10. ڕۆناڵدۆ نازاریۆ (بەڕازیل)
بابەتی پێشتر

سێ یاریزانی لیڤەرپوڵ بەرامبەر سیتی بەشداری ناکەن

بابەتی دواتر

ناوبژیوانی کلاسیکۆ بە دڵی مەدرید نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە ئەنجام دەدرێن. بەهێزترین یاریی لە خولی ئینگلتەرا…
Total
0
Share