دۆرتمۆند و نەرویج لەسەر هالاند کێشەیان بۆ دروستبووە

بەشداریکردنی هالاند لە ڕوبەڕوبوونەوەی جەبەل تاریق، ئیدارەی دۆرتمۆندی بێزارکردووە

لە ماوەی داهاتوودا ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە درێسی هەڵبژاردەی نەوریجەوە سێ ڕوبەڕوبوونەوە ئەنجامدەدات و بەهۆی یەکێک لە یارییەکانەوە کێشەی بۆ دروستدەبێت.

بڕیارە هەڵبژاردەی نەرویج لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی قەتەر سێ ڕوبەڕوبوونەوە لەم مانگەدا ئەنجامبدات، یەکەمیان لە 24ی ئازار بەرانبەر “جەبەل تاریق”، دووەمیان لە 27ی ئازار بەرانبەر تورکیا، سێیەمیشیان لە 30 هەمان مانگ بەرانبەر مۆنتینیگرۆ.

بەپێی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی لە ئەڵمانیا، هەر یاریزانێکی بەشدار لە خولی ئەڵمانیا سەردانی بەریتانیا بکات، دواتر لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمدا نەرویج بەرانبەر “جەبەل تاریق” یاریدەکات و ئەم یارییەش کێشەی گەورەی لە نێوان ئیدارەی ڤیستیڤالین و فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج دروستکردووە بەوپێیەی وڵاتەکە “جەبەل تاریق” ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری سەر بە بەریتانیایە، ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمیشدا نەرویجیەکان ناچارن گەشت بۆ ئیسپانیا بکەن و لە یاریگای لاڕۆسالیدا لە ئیسپانیا ڕوبەڕوی تورکیا ببنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، سەرۆکایەتی دۆرتمۆند داوای لە فیدراسیۆنی نەرویج کردووە بەخشینی تایبەت بە هالاند بدات تاوەکو بەرانبەر جەبەل تاریق یارینەکات، چونکە ئەوان پێیان وایە 10 ڕۆژ کەرەنتین کردنی یاریزانەکەیان لە ئەڵمانیا گەورەترین زیانیان لێدەدات و ناچاردەبن بەرانبەر مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەشداری پێنەکەن.

بابەتی پێشتر

"پەرلەمان دەتوانێت بیگۆڕێت"<br> حكومەتی ناوەند لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دەمیرتاش: هەوڵی ئەردۆغان بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە نایاساییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share