ڕیزبەندی گرانبەهاترین شۆفێرانی “فۆرمولا 1” بۆ ساڵی 2021

لویس هامیڵتن گرانبەهاترین شۆفێرە لە جیهاندا

لویس هامیڵتۆن، شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس وەک گرانبەهاترین شۆفێرانی بواری “فۆرمولا 1” لە ساڵی 2021 لە قەڵەمدەدرێت.

شۆفێرە 36 ساڵەکە پاڵەوانی جیهانە و هەڵگری ڕیکۆردی مێژووییە، لە ساڵی 2008وە تاوەکو 2020 حەوت نازناوی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە و بەتایبەت لە ساڵی 2017 تاوەکو 2020 چوارجار لەسەریەک پاڵەوان بووە و تیمی مێرسیدسی گەیاندووەتە لوتکە.

ماڵپەڕی سپۆرتاک ئاشکرایکردووە، کە لە رووی داراییەوە هامیڵتۆن بەهۆی شارەزایی و تواناکانیەوە زیاتر لە شۆفێرانی دیکە بەدەستدەهێنێت و بڕی موچەی ساڵانەی بە 55 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.

سەرچاوەکە بەشێوەیەکی گشتی موچەی شۆفێرانی لە وەرزێکدا بەم شێوەیە خەمڵاندووە:

  1. لویس هامیڵتۆن (مێرسیدس) 55 ملیۆن
  2. فێرناندۆ ئەلۆنسۆ (ئالپین) 20 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
  3. ماکس ڤێرستابن (ڕێدبول) 19 ملیۆن و 130 هەزار دۆلار
  4. دانیێل ڕیکیاردۆ (ماکلارین) 17 ملیۆن
  5. سباستیان ڤیتێڵ (ئەستۆن مارتن) 17 ملیۆن
  6. ڤالتێری بۆتاس (مێرسیدس) 11 ملیۆن
  7. چارلیس لێکریک (فێراری) 11 ملیۆن
  8. کیمی ڕایکۆنین (ئەلفا ڕۆمیۆ) 7 ملیۆن و 525 هەزار
  9. کارلۆس ساینز (فێراری) 6 ملیۆن و 841 هەزار
  10. ئیستیبان ئۆکۆن (ئالپین) 4 ملیۆن و 652 هەزار
  11. سێرجیۆ پێرێز (ڕێدبول) 3 ملیۆن و 420 هەزار
  12. پیێر گاسلی (ئالفا تاوری) 1 ملیۆن و 915 هەزار
  13. لانس سترۆڵ (ئەستۆن مارتن) 1 ملیۆن و 915 هەزار
  14. لاندۆ نۆریس (ماکلارین) 1 ملیۆن و 915 هەزار
  15. جۆرج ڕوسڵ (ویلیامز) 958 هەزار
  16. جۆرج ڕاسڵ (ویلیامز) 958 هەزار
  17. ئانتۆنیۆ جیۆڤینازی (ئالفا ڕۆمیۆ) 684 هەزار
  18. نیکیتا مازپین (هاس) نەزانراوە
  19. میک شوماخەر (هاس) نەزانراوە
  20. یوکی تسئنۆدا (ئالفا تاوری) نەزانراوە
بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بە پلانی جادویی ژیان بۆ مێندی دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تەقەكەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
18
Share