كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ئەنچلۆتی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیك بلباو

سبەی كاتژمێر 11:30 خولەك، یانەی ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندیی خوولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیك بلباوی نۆیەم دەبێتەوە.

پێش دەستپێكردنی یارییەكە، ئەنچلۆتی بەم جۆرە باسی دۆخی تیپەكەی كرد

– یارییەكە ئاستەم دەبێت، من زۆر حەزم بە كەشی سان مامێس هەیە، هەلێكە بۆ ئێمە كە كوالێتیی خۆمان پیشانبدەین، هەروەك ڕابردوو هەوڵی بردنەوە دەدەین.

– پێویستمان بە دۆزینەوەی چارەسەری نوێیە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربكەین، گرنگترین شت ئەوەیە سەرەتا گۆڵمان لێنەكرێت، دواتر دەبێت كۆنتڕۆڵی تۆپ بكەین.

– هازارد 90 خولەكی تەواو یاریكردووە، شەوی ڕابردوو بەشداریی ڕاهێنانەكانی كردووە و هەستی بە هیچ ئازارێك نەكردووە.

– هازارد دەبێت لە باڵەكانەوە یاریبكات وەك ڤینیسیۆس، یاخود لە پشتی هێرشبەرەكانەوە یاریدەكات، پێویستمان بە مەهارەكانییەتی، دەمانەوێت یاریزانەكە هەست بە ئیسراحەت بكات لە پێگەكەیدا.

– كاسمیرۆ و مۆدریچ یاریناكەن، هەلێكی زێڕینە بۆ كامافینگا و ڤالڤێردی، كە لە ماوەی ڕابردوودا كەمتر یارییانكردووە.

– پێویستە پشت بە شێوازی یاریكردنی 4-4-2 ببەستین، هێشتا دڵنیانیم لە شێوازی یاریكردنی تیپەكە

– مۆدریچ ڕاهێنان ناكات لەبەرئەوەی هێشتا تەندروستیی باش نییە، دوای یارییەكەی بلباو چەند ڕۆژێك پشوومان هەیە و هیوادارم دوای پشووەكان سەرجەمیان بگەڕێنەوە.

– ڤینیسیۆس هیلاك نییە و سبەینێش یاریدەكات، بۆ ئێمە یاریزانێكی گرنگە.

– لە ساڵی 2021 دوو لێدانی سزا بۆ ڕیاڵ مەدرید هەژماركراوە و هیوادارم چانسمان هەبێت بۆ حاڵەتەكانی تر.

– هەموو یاریزانەكان ڕۆڵیان هەیە لە تیپەكەدا، ئیسكۆ یاریزانێكی پیشەگەرە و هیچ تووڕەبوونێك ڕووینەداوە، تیپەكە بەبێ ئەو باش یاریدەكات.

– هازارد لە دۆخێكی جەستەیی باشدایە و هیچ كێشەی نییە بۆ یاریكردن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا 16 بنكەی سەربازی لە وڵاتێكی دراوسێی عێراق دەكاتەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ "ئێستا" ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مارکۆ ڕۆیس هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی نەسڕی سعوودی پشتڕاست دەکاتەوە. گرێبەستی مارکۆ…
Total
0
Share