گەنجێک لە ئاوی دوکاندا خنکا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو گەنج کە بۆ سەیران چوونەتە دوکان کەوتوونە ئاوی سەیرانگاکە و کەسێکیان بە خنکاوی دۆزراوەتەوە و توانراوە گەنجەکەی دیکە ڕزگار بکرێت.

سامان نادر بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، ” دوو گەنجی دانیشتوی سلێمانی کە بە ئەسڵ خەڵکی خانەقینن و خوێندکارن لە زانکۆی کۆمار چونەتە ئاوی سەیرانگای دوکانەوە، یەکێک لە گەنجەکان خنکاوە و ئەوی دیکەیان لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگار کراوە”.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی کە خنکاوە تەمەنی 22 ساڵە و ئەوی دیکەیان دوای ڕزگارکردنی توانراوە ژیانی بۆ بگەڕێندرێتەوە و ڕزگار بکرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی باپیر: ئاگرکردنەوە بۆ شادی دەربڕین ئاساییە..پەرلەمانتارێکی حزبەکەی: نەورۆز هی کورد نیە

بابەتی دواتر

بەهۆی ڕوداوی شێلانەوە منداڵێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکە برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share