ڤیدیۆ.. مەزڵوم عەبدی ئاگری نەورۆزی کردەوە و تورکیا هەسەدەی بۆردومان کرد

ئێوارەی دوێنێ ئاگری نەورۆز لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کرایەوە و تورکیاش لە چەند شوێنێک بۆردومانی هەسەدەی کرد.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، “لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان وەک تەل ئەبیەز و دەوروبەری شاری کۆبانێ سوپای تورکیا وەک پشتگیری بۆ چەکدارەکانی نزیک لە خۆی هێرشیکردووەتەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و 8 ئەندامی هێزەکان کوژراون”.

 

بۆردومانەکەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەسەدە ئاشکرای کردبوو هێرشێکی چەکدارانی نزیک لە تورکایان لە سەر ڕێگەی M4 تێکشکاندووە و پاشان تورکیا بە تۆپ و فرۆکە هێرشی سەر هەسەدەی کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕانیک لە پێناو ئەڵمانیا یانەی شالکەی ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

کازمی و نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێم و عێراقەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share