كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون كەم و مردن زیادیكردووە

شەش توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 195 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە 24 كاتژمێر ڕابردوودا پێنج هەزار و 743 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 195 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 162 توشبوو چاكبوونەتەوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 115 هەزار و 210 توشبوو، لەو ژمارەیە 106 هەزار و 677 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 591 توشبوو چاكبوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share