ڕیاڵ مەدرید بۆندی سێ یاریزانی نوێناکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆندی چەند یاریزانێکی گرنگ نوێدەکاتەوە، لەبەرامبەردا دەستبەرداری سێ یاریزانی ناودار دەبێت.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لیستی گرێبەستی یاریزانانیان تاوتوێکردووە، بڕیاریانداوە بۆندی ڤینیسیۆز جونیۆر و مارکۆ ئاسینسیۆ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێبکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی هەردوو یاریزانەکە لە 2023 و 2024 بۆندەکانیان کۆتاییدێت.

دووانی دیکە لەو یاریزانانەی بۆندەکانیان نوێدەکرێتەوە، لوکا مۆدریچ و تۆنی کرۆس-ن، یەکەمیان بۆ ماوەی وەرزێک و دووەمیشیان دوای دانوستاندن بڕیاردەدرێت چ جۆرە بۆندێکی لەگەڵدا واژووبکرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، بۆندی هەریەک لە یاریزانان، مارسێلۆ، ئیسکۆ و گاریس بەیل لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، بڕیاردراوە نوێنەکرێنەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەشنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share