لە دوای کاتژمێر 9:30ـەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
ئەمە یەکەم سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانییە لە ساڵی نوێدا بۆلای سەرۆکی لایەنە سیاسییەکان و پێشبینیدەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان بکرێت.
بڕیارە دواتر، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بکات و کۆببنەوە.