قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەرمینیا

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە وڵاتی ئەرمینیا و ماوەی سێ ڕۆژ لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، “سەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئەمڕۆ 14ی ئایارەوە دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە”.

لەسەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتدا هەریەکە لە دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران یاوەریی قوباد تاڵەبانی دەکەن.

بەپێی میدیای فەرمیی یەکێتی، مەبەستی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی كەڵكوەرگرتنە لە ئەزموونی ئەو وڵاتە لە بوارەکانی ئای تی، خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی توانای گەنجان، هەروەها سەردانی چەند سەنتەرێكی ئەكادیمی و پیشەیی دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆک کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، کەسێکیان بەتۆمەتی فرۆشتنی بیستۆکی بچووک، کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەکاردەهێندرێت، دەستگیرکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە…
Total
0
Share