پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەكی بەرز لە هەولێر دەبیسترێت و لەوبارەیەوە دانیشتووانی شارەكە ئاگاداردەكاتەوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار ڕایگەیاند، كاتژمێر (12 بۆ 3)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات لەبەر ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو تایبەت بە خۆیان لەناودەبەن.