ئەنچیلۆتی ناچاربووە کۆبوونەوە لەگەڵ کاسیمێرۆ بکات

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کاسیمێرۆی بەڕازیلی ئەنجامداوە و پێگە و ڕۆڵی ئەو یاریزانەی بۆ وەرزی داهاتوو دەرخستووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماریۆ کۆرتیانای ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی مارکا، کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هەستی بەوە کردووە کە کاسیمێرۆ بەهۆی کڕینی ئۆریلین چوامینی-یەوە بەگومان و خەمبارە، بەو هۆیەوە کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوانیاندا دروست بووە.

ئەنچیلۆتی دەستپێشخەری کردووە و کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ کاسیمێرۆ ئەنجامداوە، پێی ڕاگەیاندووە، کە بۆ وەرزی 2022/2023 ڕۆڵی سەرەکی دەبێت و هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو دەبێتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی ڕیاڵ.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئەوەشی بۆ ڕوونکردووەتەوە، ئۆریلین چوامینی نەگەیشتووە بەو ئاستەی یاریزانەکەی بەڕازیل پێی گەیشتووە، بۆیە داوای لێکردووە ببێتە یاریدەدەری یاریزانە لاوە فەرەنسییەکە، لە بەرامبەردا کاسیمێرۆ بە خۆشحاڵییەوە بەڵێنی بە ئەنچیلۆتی داوە داواکارییەکانی جێبەجێ بکات.

بابەتی پێشتر

عامری و حەكیم داوای دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە سەدر دەكەن

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share