ئەمشەو هەشت یانەی یوروپا لیگ دەگەن بە چارەکی کۆتایی

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی ئەوروپی “یوروپالیگ” ئەنجامدەدرێن و هەشت یانە بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی دەبڕن.

یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس میوانداری ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی دەکات، بەوپێیەی تۆپچییەکان لە یاری چوون بە ئەنجامی (1-3) براوەبوون، لە یاری گەڕانەوە هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون و بردنەوە بە قۆناغی چارەکی کۆتاییان دەگەیەنێت.

لە گرنگترین ڕوبەڕوبوونەوەشدا یانەی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات.

یاری چوون لە نێوان دوو زەبەلاحەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهاتووە، یەکسانبوون بەبێ گۆڵ لە بەرژەوەندی ئیتاڵییەکانە، بۆیە شەیتانە سوورەکان هەموو هەوڵەکانیان بەگەڕدەخەن بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک بەلایەنی کەمەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم یارییە یەکێک بێت لە بەهێزترینەکانی وەرزی 2020/2021.

 

ئارسیناڵ – ئۆڵۆمپیاکۆس

مۆڵدە – غەڕناتە

شاختار – ڕۆما

دینامۆ زاگریب – تۆتنهام

یۆنگ بۆیز – ئەیاکس ئەمستەردام

ڤیاڕیاڵ – داینەمۆ کیێڤ

میلان – مانچستەر یونایتد

گلاسگۆ ڕەینجەرز – سلاڤیا پراگ

 

ئەنجامەکانی یاریی چوون:

مانچستەر یونایتد 1-1 میلان

ئەیاکس ئەمستەردام 3-0 یۆنگ بۆیز

سلاڤیا پراگ 1-1 گلاسگۆ ڕەینجەرز

داینەمۆ کیێڤ 0-2 ڤیاڕیاڵ

ڕۆما 3-0 شاختار

ئۆڵۆمپیاکۆس 1-3 ئارسیناڵ

غەڕناتە 2-0 مۆڵدە

تۆتنهام 2-0 دینامۆ زاگریب

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌ ساسولۆی دۆڕاند و لوتکه‌ی بۆ میلان چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ساسولۆ تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

کیربەر بەشداریی کراوەی ئەمریکا ناکات و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

خانمە یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئەڵمانی، ئەنجیلیک کیربەر کشانەوەی لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا” ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرا…
Total
0
Share