بەڕازیل لانکەی پێگەیاندنی یاریزانانە لە جیهاندا

بەڕازیل ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین یاریزانی ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە کردووە، ئامارێکی باوەڕپێکراوی جیهانیش دەریخستووە کە ئەو وڵاتە پێش وڵاتانی فەرەنسا و ئەرجەنتین کەوتووە.

بەپێی توێژینەوەیەکی ڕوانگەی (CIES)، یاخود سەنتەری لێکۆڵینەوە وەرزشییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، لە ئێستادا 1219 یاریزانی بەڕازیلی لە دەرەوەی وڵاتەکەیانیان یاری دەکەن، بەو ڕێژەیەشەوە لاتینییەکانی ئەمریکای باشوور لووتکەی وڵاتانی جیهانییان لە پیشەسازی یاریزاناندا گرتووە.

لە پلەی دووەمدا فەرەنسا هاتووە (987 یاریزان)، پاشان ئەرجەنتین (815 یاریزان)، پلەی چوارەمیش بۆ ئینگلتەرا بووە بە (525 یاریزان)، ئەڵمانیا (441 یاریزان)، کۆڵۆمبیا (425 یاریزان)، ئیسپانیا (409 یاریزان).

توێژینەوەکەی (CIES) دەریخستووە، پیشەسازی پێگەیاندن و فرۆشتنی یاریزانان لە ساڵی 2017وە تاوەکوو 2022 بە ڕێژەی (٪4 بۆ ٪6) لە وڵاتانی بەڕازیل و ئەرجەنتین زیادی کردووە، لە بەرامبەردا پرۆسەی فرۆشی یاریزانە فەرەنسییەکان بازێکی گەورەی داوە و بە ڕێژەی (٪27) بەرز بووەتەوە.

لە ئینگلتەرا بە هەمان شێوە ڕێژەکە (٪25)، کۆڵۆمبیا (٪41)، ڤەنزوێلا (٪86)، ئیکوادۆر (٪81) زیادیان کردووە، ئەو ڕێژانەش بە درێژایی مێژوو تۆمار نەکراون.

خولە ناوخۆیییەکانی پۆرتوگال زۆرترین ڕێژەی یاریزانانی بەڕازیلی-یان هاوردە کردووە، هەروەها چیلی زۆرترین یاریزانی ئەرجەنتینی کۆ کردووەتەوە، لۆکسمبۆرگ پشتی بە یاریزانی فەرەنسا بەستووە، سکۆتلەندا بۆ ئینگلتەرا، تورکیا بۆ ئەڵمانیا، مەکسیکیش زۆرترین یاریزانانی کۆڵۆمبیا و ئینگلتەرا و ئیسپانیای دابین کردووە.

بابەتی پێشتر

لە بازاڕی هەولێر شەڕ و تەقەكردن ڕوویدا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان گەڕاندنەوەی یەك ملیۆن سوری بۆ وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیلڤا جەنگی کەنداو بەرپا دەکات

بێرناردۆ سیلڤا بووەتە سەنتەری خواستەکانی کەنداو، لە سێ یانەی گەورەوە داواکراوە و ملیۆنان یورۆیان خستووەتە بەردەست. ڕۆژنامەی “دەیلی…
Total
0
Share