تیمی پزیشكیی ترەمپ: سبەی یاخود دوو سبەی سەرۆك نەخۆشخانە جێدەهێڵێت

تیمی پزیشكیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ئاشكرایكرد، “ڕەنگە سبەی دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم یاخود ڕۆژی دواتر، ترەمپ نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.”

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی كوردستان بۆی ڕێكخرابوو، تیمی پزیشكیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا وتی، “سەرۆك ترەمپ نیشانەی سووكی پەتای كۆرۆنای هەبوو، بەڵام ئێستا تەندروستیی باشە.”
بە گوتەی سەرۆكی تیمە پزیشكییەكەی سەرۆكی ئەمریكا، “پلەی گەرمیی جەستەی ترەمپ ڕێكە و بەرزنییە و كێشەی تەنگەنەفەسیی نییە.”
هەینیی ڕابردوو تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و میلانیا ترەمپی هاوسەری بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیەندرا، ڕۆژی دواتر دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكی سپییەوە بە هێلیكۆپتەرێكی تایبەت گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی “واڵتەر ڕێد” كە نەخۆشخانەیەكی سەربازییە لە واشنتن.
بابەتی پێشتر

یەحیا ڕەسوڵ: سەرەداوی گرنگ لەبارەی ئەنجامدەری هێرشە موشەكییەكان دەستكەوتوون

بابەتی دواتر

سەرمایەدارێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share