تورکیا سەردانی وەزیری بەرگریی سویدی بۆ وڵاتەکەی رەتکردووەتەوە

تورکیا هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگریی سویدی بۆ ئەنقەرە راگەیاند کە بڕیار بوو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی بدات، ئەوەش لە کاردانەوە رێگەدانی ئەو وڵاتە ئەسکەندەنافییە بە خۆپیشاندان دژی تورکیا.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، “سەردانەکەی پال جۆنسن وەزیری بەرگریی سوید بۆ تورکیا لە 27ی ئەم مانگەدا ئەنجامیبدات گرنگی خۆی لەدەستدا، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە”.

جۆنسۆن بەنیاز بوو لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکەکەی گەشت بکات بۆ ئەنقەرە، بەهۆی ئەوەی سوید پێویستی بە رەزامەندیی تورکیا هەیە بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ.

ئاکار ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا باسی نەبوونی رێوشوێنی رووبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژی تورکیایان لە سوید کردووە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندیی بەرگری سەبارەت بە ئۆکرانیا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، “قبووڵ ناکرێت لە بەرامبەر ئەو ناڕەزایەتیانەدا هیچ هەنگاوێک و وەڵامێک نەگیرێتەبەر، دەبوو ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغداد مافی هەرێم و هەموو ناوچەکانی عێراق بدات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بۆ هەتاهەتایە یادی مام حەمید لە دڵماندا بە زیندوویی رادەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share