بودجەش تاوتوێدەكرێت.. ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن تایبەت دەبێت بە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران كاتژمێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە كاتژمێر 06:00ی ئێوارە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكات لە هۆڵی دەستوری بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

ئێوارەی دوێنێ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكاندا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری هەماهەنگی تەواویان داوە تایبەت بە هەردوو پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و بودجەی گشتیی عێراق و بۆ ئەوەش بڕیارە ژوورێكی هاوبەش پێكبهێنن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا لەبارەی هەوڵەكانی توركیا بۆ قەدەغەكردنی هەدەپە هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

ڕوسیا بەرپەچی دەیان هێرشی موشەكی لە سوریا داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share