بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، بڕیاری دانپێدانان بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دەرچووە.
د. تەها حەمەدئەمین، بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بە فەرمی بڕیاری دانپێدانانی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵەوە دەرچوو.
وتیشی، “پاش بڕیارەكە زانكۆكە دەچێتە ڕیزبەندی زانکۆکانی عێراق و لە ڕێبەری خوێندنی زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵ جێگیردەكرێت”.
زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى کە ئەندامە لە یەکێتى زانکۆکانى جیهان و یەکێتى زانکۆکانى ولاتانى عەرەبى، سه‌ره‌تا به‌ناوى (ده‌سته‌ى په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان) له ساڵی 1996 دامه‌زراوه، دواتر له ساڵى 2003دا ناوه‌كه‌ى گۆڕا به (ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى).
ئامانجى سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنى زانكۆكە، وەك ئەوەی بڵاویكردوەتەوە سه‌رپه‌رشتیكردنى خوێندنى ته‌كنیكى-یە له كوردستاندا، لەئێستادا لە هەشت پەیمانگا و پێنج كۆلێج پێكدێت كه ده‌كه‌ونه سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەی گه‌رمیان.