كۆیە: لە ڕوداوێكدا دوو ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا و چواری دیكەیان برینداربوون

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای كۆیە گیان لەدەستدانی دوو برا و برینداربوونی چوار ئەندامی دیكەی خێزانەكەیانی لێكەوتەوە.

موقەدەم زاهیر محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، ڕوداوەكە كاتژمێر 02:30ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەشتی كۆیە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە بووە و لە ئاكامدا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چواری تریش برینداربوون كە سەرجەمیان ئەندامانی یەك خێزانن و دانیشتوی شاری كەركوكن.

وتیشی، دوو قوربانییەكە برای یەكترن، لەدایكبووی ساڵانی 2005 و 2002ن.

وتەبێژی هاتوچۆی كۆیە هۆكاری ڕوداوەكەی گەڕاندەوە بۆ خێرایی لێخورین كە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان تەنها بە زمانی عەرەبی چارەسەربکات

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا قەدەغەکردنی وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی لە…
Total
0
Share