بە فەرمی داواكراوە دۆسییەكەی غالب محەمەد بگوازرێتەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق

ئەمڕۆ لە سلێمانی بە فەرمی داواکاری پێشکەش بە دادگا كراوە، بۆ گواستنەوەی دۆسییەی غالب محەمەد بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

وریا محەمەد، پارێزەری غالب محەمەد بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوێنێ سێشەممە 16ی ئازار، غالب محمد لە بەغداد و لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، داواكاری پێشکەشکرد بۆ گواستنەوەی دۆسییەکەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانییەوە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پاش ئەو هەنگاوەی دوێنێ، ئەمڕۆ منیش وەك پارێزەری غالب محەمەد، داواكاریم پێشكەش بە دادگای تەمیز و دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی كرد بۆ گواستنەوەی دۆسییەکە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق”.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو داوایە، پارێزەرەكەی پەرلەمانتارەكەی عێراق وتی، “مەترسی ئەوەمان هەیە دۆسییەكە لە سلێمانی بە لاڕێدا ببرێت بۆیە ئەو داوایەمان پێشكەش كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت، کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی، لە ناوچەیەکی دیکە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو،…
Total
0
Share