هەسەدە 100 چەکداری داعشی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات، “هەسەدە” ڕایگەیاند، 100 چەکداری داعشیان ڕادەستی حکومەتی بەغداد کردووەتەوە، کە هەڵگری ناسنامەی عێراقی بوون.

هەسەدە ڕایگەیاندووە، “لە زیندانەوە تا سنووری فەرمی نێوان ئیدارەی خۆسەر و عێراق ئەمنیەتی زیندانییەکان پارێزراوە و لەوێشەوە ڕادەستی هێزە عێراقییەکان کراوەتەوە”.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی “هه‌سه‌ده‌” ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ ساڵانی ڕابوردودا چه‌ند کاروانێک چەکداری داعش كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عێراقی بوون، ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی كردونه‌ته‌وه‌ و هێشتا سەدان گیراوی تریان له‌ به‌ندیخانه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان)دان.”

پێشتر ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان داوای لە وڵاتانی جیهان کردبوو، هاوڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە، بەهۆی زۆری چەکدارە دەستگیرکراوە عێراقیەکان لە ڕیزەکانی داعشدا، تا ئێستا چەندین کاروانی چەکداران ڕادەستی حکومەتی عێراقی کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی کەرکوک نەتەوەییە و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە…
زیاتر ببینە

گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵیی تێدایە
ئەو پڕۆژانەی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆمار ‏پێشكەشیكردوون ئاشكراكران

سەركردەیەكی یەكێتی ئەو پرۆژەیاسایانە ئاشكرادەكات، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی ‏كۆمارەوە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراون لەماوەی سەرۆكایەتیی د. بەرهەم…
Total
0
Share