خولی دووەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەستیپێکرد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خولی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە جنێڤ دەستیپێکرد.

لەو بارەیەوە، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەفدی ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران، ئامادەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک یان تەنانەت چەند هەفتەیەکیش لە جنێڤ بمێنێتەوە.

وتیشی، هەڵگرتنی گەمارۆکان، کاری لە پێشینەی تارانە لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا و وڵاتەکەی بە جددی و نیازپاکییەوە، بەشداریی دانوستانەکان دەکات و هیوادارە ئەمریکاش وەک ئەوان جددی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share