ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بڕیارە ئەمشەو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا دەنگ لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی بدرێت.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار بەرنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و بەپێی ناوەرۆكەكەی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە سێ بڕگە كە یەكەمیان سوێندخواردنی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی نوێیە.

دیارترین بڕگەی دانیشتنەكەش دەنگدانە لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی

پرۆژەیاساكە ناكۆكی لایەنە سەرەكییەكانی عێراق و لەنێویشیاندا كوردی لەسەرە و بەهۆیەوە لە دانیشتنەكانی پێشوودا نەتوانراوە تێپەڕێندرێت.

پێشتر شیروان میرزا، پەرلەمانتاری كورد وتی، بەپێی یاساكە دادگاكە لە نۆ دادوەر و شارەزای ئاینی و دوو شارەزای دیكە پێكدێت، ناڕەزایەتی كورد لەسەر ئالیەتی كاری شارەزایانی ئاینی و كاتی دەستێوەردانیان لە كاروبارە دادوەرییەكان و شێوازی دەنگدانە، كە ئایا بە كۆی دەنگ دەبێت یان بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ یان بە زۆرینەی سادە.

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: پێدەچێت كۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆژەی بودجە بخرێتە دەنگدانەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق گەڕاندنەوەی تەرمی د. كەمال مەزهەر لەئەستۆدەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share