بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان ئەنجامدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە سنووری گەرمیان ئەنجامدرا، ئەمەش بەمەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و لەناوبردنی مەترسییەکانی هەر شانەیەکی نوستوو و چالاکی تیرۆرستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی لۆجستی بگیرێت، کە لەلایەن تـ.ـیرۆریستانەوە بەکاردەهات، هەروەها دەست بەسەر ژمارەیەک تـ.ـەقەمەنیدا بگیرێت و چەند حەشارگەیەکی تـ.ـیرۆریستانیش لەناوببرێت.