هاتوچۆی سلێمانی: بۆ دیارکردنی سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکان بۆ چەند گرووپێک پۆلێنکراون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ چەند گرووپێک و هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە خێراییەکی بۆ دیاریکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو رێکارانەی لەئێستادا بۆ دیاریکردنی سزای تیژڕەوی جێبەجێدەکرێن، ئۆتۆمبێلەکان پۆلێنکراون بۆ گرووپی ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوک؛ هەر گرووپێک لەو ئۆتۆمبێلانە خێراییەکی بۆ دیاریکراوە و پێویستە شۆفێر بەپێی ئەو خێراییە ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت، بەپێچەوانەوە توشی سزا دەبێت.

لە رووکردنەوەکەی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەش هاتووە، ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامەکەدا 100 کیلۆمەتربێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە ئەو خێراییە دەبێتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لە شەقامەکەدا 80 کیلۆمەتربێت لە کاتژمێرێکدا، ئەوا خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە دەبێتە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share