بابل.. بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

بەشێك لە هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە

لە پارێزگای بابل بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە، هەر لەو پارێزگایە پۆلیس ژنێكی بیانی ڕفێندراوی ئازاد كردووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بەرپرس بۆ بەشێك لە میدیا عیراقییەكان ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار، كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی سەربە هاوپەیمانان لەڕێی تەقینەوەیەكەوە لەڕێی بابل بە ئامانج كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئیستا زیانەكان نەزانراون و لایەنی بەرپرسیار لەو تەقینەوە نادیارە.

لەلایەكی دیكەوە، پۆلیسی بابل لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی بوونی ژنێكی دەستبەسەرداگیراو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای بابل، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەكاربوون بۆ ڕزگاركردنی”.

دواتر ئەو هێزانە توانیویانە ئەو ژنە ڕفێندراوە ئازاد بكەن كە كەسێكی بیانی بووە و تۆمەتبارەكەش دەستگیر بكەن، وەك پۆلیسی بابل ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

كازمی: دیپلۆماسیەت تاكە هەلمانە بۆ دەربازبوون لە ململانێكان

بابەتی دواتر

پۆلیسی سۆران چواركەسی بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە دۆلاری ساختەوە دەستگیر كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share