كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی مایۆركا

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە مایۆركا هێڵی بەرگریی بەهێزەو توشی ئاستەنگی دەبن بەرامبەریان.

وتیشی: هیچ یاریزانێك نییە بتوانێت جێگەی كەریم بنزیمە بگرێتەوە لە بازاری گواستنەوەدا.

هیواشی خواست هازارد وەك یارییەی سێلتیك ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ یاریی ڕابردوو مایۆركا باش یاریی كردووە، تەنها سێ گۆڵیان لێكراوە، پێموایە بەرگریی دەكەن و پشت بە هێرشی هەڵگەراوە دەبەستن.

/ ڤینیسیۆس پێویستە لەسەر هەمان شێوازی یاریكردن بەردەوام بیت، پیشتر یەكلاكەرەوە بوو، ئێستاش هەروایە، ئەو بەرازیلییە و بەباشی سەما دەكات پێموانیە ئەوە كەس توڕە بكات.

/ هازارد یارییەكی باشی كرد بەرامبەر سێلتیك، ئەمجارەش بەشداریدەكات و هیوادارم هەمان ئاست پێشكەش بكات.

/ كۆرتوا ئازارێكی سوكی هەبوو بەڵام بەرامبەر مایۆركا یاریی دەكات.

/ لەوانەیە هازارد وەك بنزیمە گۆڵكەر نەبێت، ماوەیەكی زۆرە یاریی نەكردووە.

/ داوا لە هازارد دەكەم بەشێوەیەكی باش یاریی بكات وەك ئەوەی سێلتیك

/ هیچ جێگرەوەیەكمان نییە بۆ بنزیمە لەبەرئەوەی ئەو باشترین هێرشبەری جیهانە، لە بازاری گواستنەوەدا یەدەگی نییە

/ سیبایۆس ئەگەری یارییكردنی هەیە لە بەرامبەر مایۆركا

/ ڕاپۆرتی زۆرمان بۆ هاتوە لە رووی جەستەیی و تەكتیكییەوە، پێویستە بە هەند وەریبگرین، بەڵام ئەگەر بینیم یاریزانێك بە باشی یاریی دەكات لە یاریگادا بەڵام ڕاپۆرتەكان دەڵێن هیلاكە، كێشەم نییە هەر یاریی پێدەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share