گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕاستییە، یان مەحاڵ؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەگەرچی بێزاریش بێت، بەڵام ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ مەدرید

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەدوور نازانن و چەند ڕۆژێکە لەو بارەیەوە زانیاری بڵاودەکەنەوە.

ڕۆژنامەکانی ئاس و توتۆ سپۆرت و ماڵپەڕی دیفێنسا سەنتڕاڵ لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا کە نزیکن لە یانەکانی یوڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید بڵاویانکردووەتەوە، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید و زینەدین زێدانی ڕاهێنەر لارییان لە گەڕانەوەی دۆنی پۆرتوگال نییە، پێشیان وایە بەم ئاڕاستەیە هەوڵدراوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێرشبەرەکە بەهۆی شکستی بیانکۆنێری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بێزارە.

ڕاستییەکە چییە؟

یەکێک لەو سێ سەرچاوەیەی زانیارییەکانیان بڵاوکردووەتەوە، کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانییە، لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوەیداوە و نوسیویەتی، لە ئێستادا گەڕانەوەی ئەستێرە پۆرتوگالیەکە مەحاڵە.

بەپێی لێکدانەوەکان، کریس ساڵانە بڕی 31 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت کە بە باجەوە دەگاتە 50 ملیۆن، ئەم نرخەش هاوکاتە لەگەڵ بودجەی دیاریکراو بۆ موچەی کارمەندان و یاریزانان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کە 448 ملیۆن یورۆیە.

بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، یانەی شاهانەی مەدرید ناتوانێت کریستیانۆ بگەڕێنێتەوە

بڕی 448 ملیۆن یورۆ بە خەرجیاتەکانی دیکەوە لەم وەرزەدا بۆ 617 ملیۆن بەرزدەبێتەوە لە کۆی داهاتی 800 ملیۆن، ڕێژەی لەسەدا 70ی داهاتی ساڵانە دەکات و ئەوەش کۆتا سنووری خبەکارخستنە لە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید، بۆیە هەرگیز ناکرێت 50 ملیۆنی دیکە پیشکەشی کریستیانۆ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە یانەی شاهانە ساڵانە قیستی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەدات و زیانەکانی سەردەمی کۆرۆنا قەرەبوو دەکاتەوە، ئەم دوو هۆکارەش دیسانەوە گواستنەوەکە دەگەیەننە سنوری مەحاڵ.

بابەتی پێشتر

بایرن 150 ملیۆنی پێشکەشی ئەستێرەیەکی ئەتلەتیکۆ کردووە؟

بابەتی دواتر

مۆندیالی قەتەر یان گۆڕستانی کرێکاران؟ نەرویج پێشنیاری بایکۆت دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share