بۆچی بایرن چوار بۆندی لە کۆتا ساتدا واژووکرد؟ بەڕێوبەر وەڵامدەداتەوە..

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، جیاواز لە یانەکانی دیکە لە کۆتا ساتی گواستنەوەکانی هاوینەدا چوار بۆندی لەسەریەکی واژووکرد، ئەم هەنگاوە کتوپڕانەش بوونە جێی باسوخواسی میدیاکانی ئەڵمانیا.

لەم بارەیەوە بەڕێووەبەری وەرزشی باڤاری، حەسەن ساڵحەمیدزیچ ڕوونکردنەوە دەدات و بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، ” هەموو شتێکمان دواخست و بە شاراوایی هێشتمانەوە تاوەکو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرکەوتن بەدەستبهێنین، نەماندەویست باری سەر شانی پێکهاتەکەمان بە یاریزانی هاتوو و ڕۆیشتوو قورسبکەین”.
بە پێی ستراتیجی ئیدارەی بایرن، گواستنەوەکانی لیرۆی سانێ و ئەلیکساندەر نۆبڵ و ناگویی نیانزو لەگەڵ دەستپێکی میرکاتۆ ئاشکرکران، بۆیە تاوەکو کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکان ئەم بۆندانە لەبیرکران و سەرنج خرایە سەر یاریزانە نوییەکان.
لە بارەی میزانیەی بایرنەوە، ساڵحەمیدزیچ دەڵێت، ” لە داهات و میزانیەی یانەکەمان زۆر ڕازین، پێویستە لە دۆخە تایبەتیەکانی وەرزی ڕابردوو و ئەم وەرزە بکۆڵینەوە و لێکدانەوە بۆ خشتەی نوێ بکەین، لەبەرئەوەیە یانەکەمان شێتانە هەنگاو نانێت”.
لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 یانەی بایرن میونشن بۆندی لەگەڵ هەریەک لە مارک ڕۆکا، دوگلاس کۆستا، ئیریک ماکسیم چوپۆ مۆتینگ و بونا سار واژووکرد، بەڵام لە کڕینی کالوم هودسۆن ئودۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی شکستیانهێنا.
بابەتی پێشتر

سۆڵشایەر دووانەی ئەرجەنتین و فیل جۆنزی لە پێکهاتەی یونایتد دوورخستەوە

بابەتی دواتر

بنزیمە: بەهۆی ڕۆناڵدۆوە حەزم لە تۆپی پێکرد و لە ڕیاڵ مەدرید ونبووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share