ئەمڕۆ شەش لایەن و حزبی سیاسی پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی ٢٢٢ ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند.
بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی کورد لە بەغداد و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان، سکرتێر و سەرۆکی هەریەک لە پارتی نەتەوەیی کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان، بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی، پارتی سەوزی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە ٢٢٢ راگەیاند.
هەر ئەمڕۆش چەندین کاندید لە چەند حزبێکی دیکەوە پەیوەندییان بە ریزەکانی یەکێتییەوە کرد.