پاكستان هاوكاریی تەندروستی تایبەت بە كۆرۆنا ڕەوانەی عێراق دەكات

ئاڵای پاكستان

پاكستان ناردنی كاروانێك هاوكاریی تەندروستی بۆ عێراق ڕادەگەیەنێت بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تواناكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار بڵاویكردەوە، بەپێی ڕێنوێنی عومران خان، سەرۆكوەزیران، وڵاتەكەی بڕیاری ناردنی سێ كاروان هاوكاریی تەندروستی بۆ عێراق داوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، پاكستان گرنگییەكی زۆر دەدات بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و، بە پەیوەندییەكی برایانەی قوڵی دادەنێت كە ڕەگەكەی لە قوڵایی مێژووییەوەیە و پشت بە بەها ئاینییە هاوبەشەكان دەبەستێت.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان باسی لەوەشكردووە، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ئالنگارییەكی جیهانی دادەنرێت، كە ناكرێت وەلابنرێت بەبێ هاوكاری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ڕودانی پێكدادانی سەربازی لەنێوان ئەمریكا و چین دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share