لە کام وڵات زۆرترین پیتزا دەخورێت؟

پیتزا بەوپێیەی بەهۆی تامەکەیەوە لەلایەن منداڵ و گەورەکانەوە خواردنێکی پەسەندکراوە، یەکێکە لە بژاردە بەناوبانگەکانی خواردنی خێرا لە سەرانسەری جیهاندا.

پیتزا لە ئیتاڵیا سەرچاوەی گرتووە، و بووەتە خواردنێکی هەڵبژاردە بۆ ئەوانەی ئارەزووی خواردنی خێرا دەکەن لە زۆرێک لە وڵاتان.

لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، کام وڵات زۆرترین پیتزا بەکاردەهێنێت؟ وەڵامەکە سەرسامت دەکات، ئیتالیا هیچ پێشەنگێکی نییە لە بەکارهێنانیدا و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە وەڵامەکە نەرویجە.

نەرویج بە ژمارەی دانیشتووانێکی کەمەوە کە نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار کەسە، لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە ساڵانە زۆرترین پیتزا دەخۆن و مەزەندە دەکرێت هەر کەسێک لەو وڵاتە ساڵانە نزیکەی 5 کیلۆ پیتزا بخوات.

ئەگەر دەرفەتت بۆ رەخسا سەردانی نەرویج بکەیت، تێبینی دەکەیت کە لە هەموو گۆشەیەکدا دووکانێکی پیتزا هەیە، ئەوەی جێگای سەرنجە خەڵکی نەرویجی نەک هەر لە چێشتخانەکاندا پیتزا دەخۆن، بەڵکو بڕێکی زۆر پیتزا بە شێوەی بەستوو دەبەنەوە ماڵەوە، “گراندیۆسا” بەناوبانگترین پیتزای بەستووە.

لە دوای نەرویج ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێت کە لە هەر چرکەیەکدا 350 پارچە پیتزا دەخورێت، پاشان بەریتانیا کە نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە لانیکەم 10 رۆژ جارێک پیتزا دەخۆن.

*بۆچی پیتزا ئەوەندە بەناوبانگە؟

پیتزا لە جیهاندا بە چەند هۆکارێک زۆر بەناوبانگە، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان ئەوەیە کە هەرزانە و دروستکردنی ئاسانە، هەروەها بۆ گەدە ئاسوودەیە و بە ئاسانی دەتوانرێت بۆ هەر شوێنێک هەڵبگیرێت  و ببردرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لە کەلار 12 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share