ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لەخەمی سروشتداین، بەڵام ناچارین دارببڕینەوە

ڕۆژنامەنووسێكی باشووری كوردستان، كە لەنێو كۆچبەرانی كوردستانیدایە لە بیلاڕوسیا، ناچاربوونی كۆچبەران بە بڕینەوەی دار ئاشكرادەكات بۆ خۆگەرمكردنەوە و دروستكردنی كوخ.

ئاكۆ مەجید، كە ڕۆژنامەونووسێكی هەرێمی كوردستانە و وەك كۆچبەر ڕوویكردووەتە دەرەوە و لەئێستادا لەنێو كۆچبەرانی سەر سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندایە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “ئەگەر ڕەوشی کۆچبەران بە نادیاری بمێنێتەوە، کارەساتی سروشتی ڕوودەدات، ئەو کۆچبەرانە لەبەر نالەباریی کەشوھەوا بەناچاری دارەکان دەبڕنەوە”.

ڕۆژنامەنووسەكە دەڵێت، كۆچبەران بۆ خۆگەرمکردنەوە داری ووشک بەكاردەهێنن، بۆ دروستکردنی کوخیش ناچارن داری باریک و تەڕ ببڕنەوە.

بەڵام دووپاتیشیكردووەتەوە، “ھەموومان لە خەمی سروشتداین، ئەوەی ڕوودەدات ناچارییە، تکایە پێشی کۆچبەران بکەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ دۆستەکانمان دەتوانین وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاراستە بکەین

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو…
Total
0
Share