پسپۆڕێکی بواری زانستیی خۆراک چەند سوودێکی نوێی سەوزە گەڵادارەکان بۆ تەندروستیی مرۆڤ ئاشکرادەکات.
د.مەجدی نازیح، پسپۆڕی زانستیی خۆراک رایگەیاندووە، بە شێوەیەکی گشتیی سەوزە گەڵادارەکان سوودێکی زۆرییان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە و دەبنە هۆی پارێزگاریکردن لە تەندروستیی مرۆڤ، لە نوێترین توێژینەوەشدا سوودێکی نوێیان ئاشکراکراوە، کە بریتییە لە بەهێزکردنی بەرگریی جەستە لەدژی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بەهەردوو جۆرەکەیەوە، جۆری یەکەم و دووەم.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەوزە گەڵادارەکان رۆڵێكی ئەرێنی و کاریگەر لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دەبینن، هەروەها خواردنی بە شێوەیەکی گونجاو لە رۆژانەدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە کەمدەکاتەوە و ئەو کەسانەشی کە تووشبووی نەخۆشییەکەن یارمەتی چاکبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکەیان دەدات.
ناوی چەند جۆرێکی سەوزەی گەڵادار کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان و بڕێکی باشی ریشاڵییان تێدایە و بەخواردنییان سوودێکی زۆری تەندروستیی بەدەستدەهێندرێت:-
1- بڕۆکلی
2- پیاز
3- گەڵای چەوەندەر
4- سپێناخ
5- کاهوو