بەڕێوبەری ناحیەی هەریر: پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گولە کوژرا

قوربانییەكە

لە ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو 7ی تشرینی یەکەم، کەسێک بەدەستڕێژی گولە کوژراو، تاوەکو ئێستاش هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لەوبارەیەوە کاروان کەریم خان، بەڕێوبەری ناحیەی هەریر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو ڕوداوە شەوی ڕابردوو ڕویداوە و گەنجێک بە ناوی دیلمان عەبدوڵا بە دەستڕێژی گولە کوژراوە، گەنجەکە دانیشتووی ناحیەکەیە پیشەی پێشمەرگەیە”.

بەڕێوبەری ناحیەی هەریر وتیشی، “ئەو کەسەی تاوانەكەی ئەنجامداوە، هەڵهاتووە بۆیە تاوەکو ئێستا نازانین هۆکاری ڕوداوەکە چییە”.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. پێنج كەس بە زیاتر لە سێ كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

ساڵانه‌ نزیكه‌ی 2 ملیۆن منداڵ به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی كورد لە لوبنان كوژرا

گەنجێكی خەڵكی دهۆك بە ناوی (ئازاد ئەحمەد ئەتروشی)، لە لوبنان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا. قوربانییەكە پێشتر نیشتەجێی سوید…
Total
0
Share